بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەولوود چاوش ئوغڵوو رۆژی دوشەممە لە لێدوانێکدا گوتی ترکیا لە گەڵ ئەمریکا رێککەوتووە کە هەر کام لە هێزەکانی یەپەگە کە لە باکووری سوریا بمێننەوە لێیان بدرێ .
بەر لەوەش ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکی ترکیا گوتبووی بە کشانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەکانی بە ناو ئارام لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ، ترکیا هەڵمەتی سەربازیی بە ناو کانیاوی ئاشتی لەم ناوچەیە ڕادەگرێ .
دەسدرێژی سەربازیی ئەرتەشی ترکیا بۆسەر باکووری سوریا کە نۆِی ئوکتبر بە بیانووی نەهێشتنی تیرۆریسم و پاکتاوکردنی سنوری ترکیا وسوریا لە هێزە چەکدارە کوردیەکانی نەیاری ئانکارا دەسپێببوو بە دوای رێککەوتنی مسکۆ وئانکارا بە ێوەی کاتی ڕاگێراوە .
بەڵام هێزەکانی ترکیا هەروا لە باکووری سوریا ماونەوە .
........
340